هێمن هەورامی: ناکرێت بە بیانوی رێکنەکەوتنی لایەنەسیاسییەکان کاری یاسایی پەرلەمان نادیدەبگیرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/نیسان/2022)د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە ماری پارێت، بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت و تۆماری دەنگدەران نوێبکرێتەوە، یان سود لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگیرێت. هەڵبژاردن و پڕۆسەی دیموکراسی، مافی گەلە و نابێت هیچ کەس و لایەنێک ئەم مافە زەوتبکات.
د.هێمن هەورامی، سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن گوتی: پێویستە یاسای هەڵبژاردن بە جۆرێک بێت خواستی دیموکراسی و گەرەنتی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیاندا بکرێت و دوور بێت لە میزاج و بەرژەوەندی تەسکی حیزبەکان وناکرێت کۆسپ و ئاستەنگەسیاسییەکان درێژەی پێبدرێت، بەبیانوی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی پەرلەمان، کاری دامەزراوەیی و بەرپرسیارێتی یاسایی پەرلەمان نادیدە بگیرێت.
یەکێتی داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکات و ۆارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەم خولە بە درەنگی دەزانێت، بۆیە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لە پشکی یەکێتییە بانگهێشتی پەرلەمانتاران ناکات بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و پارتی ئەمە بە بیانو- و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەزانێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment