2000کەس لە کوردستان دەچن بۆ حەج
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە( 27/نیسان/2022) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا شێخ راغب نەقشبەندى بەڕێوەبەرى گشتى حەج و عەمرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: وەک هەرێمى کوردستان پشکى بەشدارى هاوڵاتیانى کوردستانمان هەیە لە بەجێهێنانى فەریزەى حەج، چونکە بەهۆی بوونى ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو ساڵ فەیرزەى حەج راگیرا. لە هەموو جیهانەوە تەنها لە وڵاتى سعودییە حەج کراوە بەڵام ئەمساڵ بۆ هەموو وڵاتانى جیهانى دەرگاى حەج دەکرێتەوە. بۆیە بڕیاردرا ئەمساڵ یەک ملیۆن حاجى بەشدارى فەیرزەى حەج بکات کە 150هەزارییان لە وڵاتى سعودییەو 850 هەزارییان لە دەرەوەى سعودییە بێت.
بە پێی لێدوانی شێخ راغب نەقشبەندی، ئەو دابەشکارییەى کە کراوە بۆ وڵاتانى جیهانى، عیراق 15 هەزارو 252 حاجى سەردانى حەج دەکەن کە هەرێمى کوردستانیش 2هەزارو 120 کەس دەچنە جێبەجێکردنى فەریزەى حەج. کە ئێمەش دابەشی سەر پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى کوردستان.
بەڕێوەبەرى گشتى حەج و عەمرەى هەرێم، ئەوەشی راگەیاند: لە هەرێمى کوردستان 270 کۆمپانیاى عەملەدارى بردن و هێنانەوەى حاجیان بوونیان هەیە، بەڵێننامەیان لیوەرگیراوە بۆ ئەوەى خزمەتى تەواوى حاجیانى کوردستان بکەن. هەر کۆمپانیایەک کەموکوڕی هەبێت، سزادەدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment