رۆژنامه‌یه‌كى توركى: توركیا ده‌یه‌وێ 60 كیلۆمه‌تر بێته‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى ستارى توركى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، توركیا به‌ نیازه‌ به‌ قووڵایى 50 – 60 كیلۆمه‌تر بێته‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌ به‌ ئامانجى هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و ده‌شڵێ، " توركيا چه‌ندان بنكه‌ى ترى كاتى له‌ ناو سنوورى عێراق داده‌نێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ى نیسانى 2022 رۆژنامه‌ى ستارى توركى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى ئۆپراسیۆنى "چڕنۆك- قوفڵ"ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ سنوورى عێراق، هه‌ندێك ورده‌كاریى زیاتر ئاشكرا ده‌بن، یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانى توركیا ده‌یانه‌وێ به‌ درێژیى 50 – 60 كلیۆمه‌تر بچنه‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌، له‌وێشه‌وه‌ چه‌ندان بنكه‌ى تر به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى داده‌مه‌زرێنن.

ئه‌و هه‌واڵه‌ى رۆژنامه‌ توركییه‌كه‌ له‌ چه‌ندان ماڵپه‌ڕى ترى جیهانى له‌وانه‌ ئارتى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ رووسیه‌یش نووسیویه‌تى كه‌ گوایه‌ به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى سه‌باحى توركی، نزیكه‌ى سێ هه‌زار چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستانن.

له‌ دووشه‌ممه‌ى هەفتەی رابردووه‌وه‌ توركیا ئۆپراسیۆنێكى نوێى بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندووه‌، له‌ دژى په‌كه‌كه‌. هه‌ر دوو لاى شه‌ڕكه‌ر زانیارى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌نجامى شه‌ڕه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌. له‌و نێوانه‌شدا زیانێكى زۆر به‌ر به‌شێك له‌ گونده‌كانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین