وەزارەتى خوێندنى باڵا میوانداریکردنى ئەندامانى لیژنەى تاوتوێکردنى ماستەر و دکتۆرا قەدەغە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، میوانداریکردنى سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى تاوتوێکردنى ماستەرنامە و دکتۆرا قەدەغە دەکات و دەشڵێت، "ئەمە لەپێناو کەمکردنەوەى بارگرانى دارایى لەسەر شانى قوتابیان"ـە.

بەپێى فەرمانێکى وزارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕێککەوتى (24-4-2022) دەرچووە و واژۆى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاى لەسەرە، چیتر نابێ قوتابیان سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى تاوتوێکردنى ماستەر و دکتۆراکانیان میواندارى بکەن.

لە نووسراوەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا هاتووە، بڕیادرا بە "ڕێگەنەدان بە قوتابیانى خوێندنى باڵا/ماستەرنامە و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە میوانداریکردنى سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى تاوتوێکردنى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا بۆ نانخواردن و دابینکردنى شوێنى مانەوە."

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە نووسراوەکەدا دەشڵێت، "ئەمە لە پێناو کەمکردنەوەى بارگرانى دارایى لەسەر شانى قوتابیان، هەروەها شەفافیەت و پڕۆشناڵى لە ئەنجامدانى پڕۆسەى تاوتوێکردن."

ئەوەش هاتووە، "پێویستە سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى تاوتوێکردن پابەندن بن بە ناوەڕۆکى ئەو بڕیارە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین