شاندێكى ئه‌منى عێراق سه‌ردانى شنگال ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق سه‌ردانى شنگالى كرد، به‌ڵام ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ دوو رۆژى رابردوودا پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى نیسانى 2022 شاندێكى باڵاى ئه‌منى كه‌ پێكهاتبوو له‌ حه‌مید شه‌تڕى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى و عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سوپاسالارى عێراق گه‌یشتنه‌ شنگال و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكى كورتدا هه‌واڵى سه‌ردانه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ كورتى باسى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى كردووه‌ و گوتوویه‌تى، "ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌دواداچوون بۆ بارودۆخى ئه‌منى".

له‌ دوو رۆژى رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانى سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال دروست بوو. به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى شنگال كه‌ له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى كراوه‌، ده‌بێت ته‌واوى هێزه‌ چه‌كداره‌ نافه‌رمییه‌كان له‌ شنگال بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین