مەسرور بارزانى و بۆریس جۆنسن کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکى فەرکى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیایە، وا بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.
ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دوێنێ دووشەممە (18/نیسان/2022) بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەرۆکایەتى شاندێکى حکومى و بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە بەریتانیا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.
بەپێی راگەیێندراوی حكومەتى هەرێمی کوردستان، "مەسرور بارزانی لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە."
هەروەها لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دا ئەوەش هاتووە، "لە دیدارەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."
ئەم سەردانەى مەسرور بارزانى بۆ بەریتانیا لەکاتێکدایە، کە ڕۆژى (15/نیسان/2022) دواى سەردانیکردنى تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا کۆبووەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment