شنگال... شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان ئاسایشى ئێزدخان و هێزه‌كانى عێراق روویدا کوردستانی

نوچه‌نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى دوگورێى قه‌زاى شنگال شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ئاسایشى ئێزدخانى سه‌ر به‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى شنگال و هێزه‌ عێراقییه‌كان روویاندا، بریندار له‌ هه‌ردوو لا هه‌یه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2022 شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌ نێوان هێزه‌كانى ئاسایشى ئێزدخانى سه‌ر به‌ یه‌به‌شه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان روویدا. میدیاكانى په‌كه‌كه‌ و میدیا عێراقییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، تا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هۆكارى پێكدادانه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان داوایان له‌ هێزه‌كه‌ى ئاسایش كردووه‌، له‌ ناوچه‌كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ره‌نگارییان بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێكدادان دروست بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كان ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چوار كه‌س بریندارن دووانیان له‌ ئاسایشى ئێزدخان و كه‌سێكیش له‌ سوپاى عێراق و ئه‌ویتر هاووڵاتییه‌. تا ئێستا به‌ فه‌رمى هیچ لایه‌ك روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه‌.

به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى شنگال كه‌ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق واژوو كراوه‌، ده‌بێت هیچ هێزێكى ده‌ره‌كى له‌ناو شنگال نه‌بن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین