سەفین دزەیى: جارێ بۆ ئەوە زووە غازى هەرێمى کوردستان وەک جێگرەوەى غازى وڵاتانى تر ببندرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسى فەرمناگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە فرۆشتنى گازى سروشتى ئاشکراى دەکات، تا دوو ساڵى دیکەش کوردستان ناتوانێ غاز بنێرێتەدەرەوە و تەنها بەشى ناوخۆى دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/نیسان/2022) سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا، ڕەتیکردەوە لەم نزیکانە هەرێمى کوردستان بتوانێ غازى سروشتى ڕەوانەى دەرەوە بکات و دەشڵێت، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره‌ به ‌گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندایه‌ به‌رهه‌میان زیاتر بێت و زیاتر بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت، چونكه لە‌ 50% ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ئیش ده‌كه‌ن، هەوڵدەدرێت پاش ساڵ و نیوێكی تر هه‌موو وێستگه‌كان بتوانن به‌گازی سروشتی ئیش بكه‌ن.

سەفین دزەیى زیاتر روونیدەکاتەوە، له‌ساڵانی داهاتوودا لەوانەیە هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه‌ بچێت،‌ به‌ڵام ڕەنگە قۆناغی باسكردنی جێگره‌وه‌ زوو بێت، لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ هه‌بێت به‌هه‌نارده‌ كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دیسان به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت، بێگومان كه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ ئه‌وكاته‌ پێویستی به‌دانوستانی زیاتر ده‌بێت.

سەبارەت بەسەردانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ تورکیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ئاستێكدا بۆ توركیا شتێكی تازه‌ و نامۆ نییه‌، (20) ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت کرابوو بۆ ‌كۆڕبه‌ندی دیبلۆماسی ئه‌نتاڵیا و لەوێ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رپرسانی تری ده‌وڵه‌تی توركیای بینی،‌ سەبارەت بە دیدارى مەسرور بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان، دیدارێكی ورد بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌نوكه‌یی گفتوگۆ كران، وه‌كو ده‌زانرێت توركیا وڵاتێكی گرنگه‌ له‌ناوچه‌كه‌ و عێراقیش بۆ توركیا هه‌ردووكیان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین