داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە گوندی بەستاملی سەر بە قەزای خورماتو لە پارێزگای سەلاحەدین، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق، دواتر توانراوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ(17/نیسان/2022 ) داعش هێرشی کردووەتە سەر فەوجی 4ـی لیوای 52ـی فیرقەی8ـی سوپای عێراق، لە ئەنجامدا سەربازێک برینداربووە.

لە سەرەتاى ئەمساڵدا داعش، 33 هێرش و کردەوەى جۆراوجۆرى لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامداوە.

لە ساڵى2021 رێکخراوى داعش لە سەرانسەرى عێراق 257 هێرشی ئەنجامداوە. لەوانە هێرشی خۆکوژى و دانانى خاڵى پشکنین و رفاندنى هاووڵاتیان و هێرشی مووشەکى، بەهۆیەوە 387 کەس گیانیان لەدەستداوە و 518 کەس برینداربوون، ئەوە جگە لە رفاندنى 37 کەسی دیکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین