هۆشدارى دەدرێت لە جووڵەکانى داعش لە ناوچە کوردستانییەکان کوردستانی

نوچەنێت:

تا ئێستا دوو لیوا هاوبەشەکە لە ناوچە کوردستانییەکان ئەرکیان وەرنەگرتووە، ئەمەیش کاریگەرى هەبووە لەسەر جووڵەکانى چەکدارانى تیرۆریستى داعش لەو ناوچەیە و وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، تەنها لەم ساڵەدا (33) هێرشى تیرۆریستى ئەنجام دراون.

وەزارەت پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەکات، لە چەند مانگى ڕابردوو داعش هێرشەکانى زیادکردووە و دەشڵێت، لە سێ مانگی ئەم ساڵدا، 33 هێرشی لە کەرکووک، سەڵاحەدین و ئەنبار ئەنجامداوە، بەشێک لەو هێرشانە کەوتوونە ئەو ناوچە کوردستانییانەى بۆشایی ئەمنییان تێیدایە.

 لەگەڵ ئەوەى لە ئەنجامى هێرشەکانى تیرۆریستانى داعش چەندین سەرباز و پۆلیسى عێراق کوژراون، لەبەرامبەر چەند چەکدارى داعش دەستگیرکراون و بەدەیان مۆڵگەشیان لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دەستى بەسەرداگیراوە.

عەقید بەختیار حەمە ساڵح، جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی پێشمەرگە بەرووداوى ڕاگەیاند، دەڵێت، داعش لە ناوچە کوردستانییەکان سەریهەڵداوەتەوە و هۆکارەکەشی نەبوونى هەماهەنگى تەواوە لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، وا بڕیار بوو لە سەرەتاى ئەمساڵەوە، دوو لیواى هاوبەش لەو ناوچانەى بۆشایى ئەمنى تێدا دەستبەکاربن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە وتەى وەزارەتى پێشمەرگە، وەزارەتى بەرگرى عێراق ئەو کارانەى پەیوەندیى بە دابینکردنى بوودجەى ئەو دوو لیوایە هەیە تەواو نەکردووە، ئەمەیش دەستبەکاربوونى ئەم دوو هێزەى پەکخستووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین