وتارێكى سەرۆكى ئۆكراينا توركيا تووڕە دەكات تورکیە

نوچەنێت:

ڤۆلۆديمێر زيلينسكى لە بەردەم پەرلەمانى يۆنان باسى لە رێكخراوى فليليكى ئيتيرياى يۆنانى كرد، بە شۆڕشگێرى ناوبردن، ئەوەش كاردانەوەى توندى لە راگەياندنەكانى توركيا لێكەوتەوە، كە لە (1821) تۆمەتباركراون بە بەشدارييان لە كۆمەڵكوژى موسڵمانان.

ئەمرۆ سێشەممە (12/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (عەربى 21) بڵاويكردەوە ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا لە وتارێكى لەبەردەم پەرلەمانى يۆنان باسى لەوە كرد، "رێکخراوى فليليكى ئيتريا لە شارى ئۆديساى ئۆكرانى دامەزراوە، ئەوانەشى دايانمەزراندووە كەسانى شۆڕشگێر بوونە، ئەو قسانەى زيلنكسى كاردانەوەى توندى لە راگەياندەكانى توركيا لێكەوتەوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى زيلنسكى رايگەياند، "ئۆديسا ئێستا كەوتۆتە بەر هەڕەشەى هێرشەكانى رووسيا، بۆيە دەتواندرێت فيليكى ئيترايا لە نێوان يۆنان و ئۆكراينا دروست دابمەزرێتەوە."

ئەو رێكخراوە لە (1821) لە لايەن سێ يۆنانى دامەزراوەن، لە بيرۆكەى ئەو كەسانە دەستبەسەر داگرتنى ئيستەنبۆڵ و ناوچەكانى رۆژئاواى ئەنادۆڵ بوو، لەسەرەتاوەش بە ياخيبوون لە دەوڵەتى عوسمانى دەستى پێكردووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى دانيشتوانى ئەو ناوچانە پاڵپشتيان نەكردوون زۆر بەخێرايى كۆتاييان هاتووە.

لە دواى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، سەرۆكى ئۆكراينا لەبەردەم پەرلەمانى وڵاتان وتار دەدات، هانى ئەو وڵاتانە دەدات هاوكارى پێشكەش بە وڵاتەكەى بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین