یەکێک لە کرێکارانی تەقینەوەکە گیانی لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی مردنی یەکێک لە کرێکارانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسنی تانجەڕۆی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە(12/نیسان/2022 ) گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی راگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕوداوێکی نه‌خوازراودا له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌وه‌ له‌یه‌کێک له‌ کارگه‌کانی تواندنه‌وه‌ی ئاسندا 13 کرێکار برینداربون، دوای مانه‌وه‌ی یه‌کێک له‌کرێکاره‌کان له‌به‌شی نه‌خۆشخانه‌ی  سوتاوی ئێمێرجنسی و جوانکاری سلێمانی کۆتایی به‌ژیانی هات.

رۆژی (9-4-2022) له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کارگه‌ی ئاسنی تانجه‌رۆ 13 که‌س برینداربون،کە  11 که‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی هیندستان و 2 که‌سیان ئێرانی بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین