بەفەرمانى سەرۆک حکوومەت حەوت ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنى ئاوى هەولێر تەرخانکرا کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، بە بڕیارى "سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، زیاتر لە (7) ملیار و نیو دینارى بۆ چارەسەرکردنى ئاوى ماڵان لە هەولێر تەرخانکرد."

ئێوارەى سێشەممە (5/نیسان/2022) پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر (7,654,596,86) حەفت ملیار دینار، بەمەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولێر، "ئەم گوژمەى کە دیاریکراوە وەک پلانى کورتخایەن بۆ هاوینى ئەمساڵ خەرجدەکریت، بۆ پلانى درێژخایەن و چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى ماڵان لە هەولێر و دەوروبەرى بۆ ماوەیەکى دوورمەودا."

دەشڵێت، "لەلایەن پارێزگاى هەولێر دیراسەیەکى هەمەلایەنە دارێژراوە و لیژنەیەکى مەیدانیش لەئێستادا کارى لەسەر دەکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین