حكوومەتى هەرێم نرخى کرێى کارەباى فڕنه‌كانی نان و نانپێژه‌كان (50%) کەمکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى بریارێکى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ رێژه‌ی (50%) داشكان بۆ نرخی كرێی كاره‌بای فڕنه‌كانی نان و نانپێژه‌كان بكرێت

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (5/نیسان/2022) نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە نرخى کرێى کارەباى فڕنەکانى نان و نانبێژەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت."

نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەەیدا هاتووە، "لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین