وەزارەتى ئەوقاف لەسەر یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان روونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دیاریکردنى یەکە ڕۆژى ڕەمەزان دەڵێت، دواى بڕیارى لیژنەى بینینى مانگ هیچ کەسێک ناتوانێت بڕیارى پێچەوانە بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئادار/2022) نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، وا بڕیارە سبەى لیژنەى باڵاى بینینى مانگ کۆ دەبێتەوە بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل زیاتر روونیکردەوە، بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان، سبەى ئێوارەى ڕۆژى هەینى لەلایەن لیژنەى بینینى مانگ  دواى نوێژى مەغریب بڕیار دەدرێت.

وتەبێژى ئەوقاف دەشڵێت، ئەگەر لە ئێوارەی هەینی بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوە ڕۆژی شەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی ڕەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرێت، ڕۆژی شەممە تەواوكاری مانگی شەعبانە و ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین