سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایى سعودیە کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودیە کۆبووەوە و هەردوولا جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا كرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى کۆڕبەندیى جیهانی حکومەتەکان لە ئیمارات لەگەڵ محەمەد ئەلجەدعان، وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودی کۆبووه‌وە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودیە تاوتوێکرا.

وەزیرى دارایى سعودیە لە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوومان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجام دا، له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین، له‌ باشتره‌وه‌ بۆ باشترین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین