مەسرور بارزانى: پرسى وزە هۆکارێکى دیکەى هێرشەکەى سەر هەولێرە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى بەشداریکردنى لە پانێکى لە پانێڵێکى کۆڕبەندى جیهانى بۆ حکومەتەکان لە ئیمارات ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان ئێستا خەریکى پەرەپێدانى زیاترى کێڵگەى نەوت و گازى سرووشتییە، کە لە بەرژەوەندى ئێران نییە، کە ئەمەیش هۆکارێکى ترى هێرشە مووشەکییەکانى سەر هەولێرە.
مەسرور بارزانى زیاتر روونیکردەوە، پاساوەکانى ئەو هێرشە راست نین و شوێنى بۆردوومانکراو ماڵى سەرمایەدارێک. ئەو داواشیکرد لایەنێکى نێودەوڵەتى لێکۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەکییانە بکات، نوێنەرى ئێرانیش سەردانى شوێنى بۆردوومانەکە بکات.
جێگەى ئاماژەپێدانە، لە بەرەبەیانى ڕۆژى یەکشەممەى (13)ـى ئادارى (2022) بە مووشەکى بالیستى هێرشکرایە سەر هەولێرى پایتەخى هەرێمى کوردستان، دواتر سوپاى پاسداران بە فەرمى بەرپرسیاریەتى خۆى لەو هێرشکردنە ڕاگەیاند، ئەمەیش کاردانەوەى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى بە دواى خۆیدا هێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment