دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کارنامەی سبەی بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق، بەرنامەی کاری کۆبونەوەی سبەی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بە-بەرنامەوی کاری کۆبوونەوەکە کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 27/ئازار/2022) دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە پێنج لەکاتژمێر یانزدەی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات.

لە نوسراوەکەدا هاتووە: کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژە یاسای هاریکاری لەناکاو بۆ ئاسایشی خۆراک، کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە ئامادەکراوە.

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین