مەسرور بارزانى لەگەڵ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبوونەوە و تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانى عێراقییان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ئادار/2022) لە شاری دوبەی لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبوونەوە.

مەسرور بارزانى، لە هەژمارى تایبەتى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک نووسیویەتى، “گفتوگۆمان دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد."

 هەروەها دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "جەختمان لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرد."

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى (25)ـى ئادار، بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە وڵاتى ئیمارات بە مەبەستى بەشداریکردنى لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کەلە رۆژانی 29-30ـی ئازار ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین