سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حاکمی شاریقە کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ ئیمارات، ئەمڕۆ لەگەڵ شێخ سوڵتان بن محەممەد ئەلقاسمی، حاکمی میرنشینی شاریقە لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى هەردوولا تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ادار/2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری شاریقە لە ئیمارات لەگەڵ شێخ سوڵتان بن محەممەد ئەلقاسمی، حاکمی میرنشینی شاریقە كۆبووەوە.

مەسرور بارزانى و شێخ سوڵتان بن محەممەد ئەلقاسمی، "لە کۆبووەنەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی شاریقە و ئیمارات بە گشتی" تاوتوو کرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بە هێزکردنى پەیوەندییەکان "بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندن و کولتوور و پشتگیریکردنی بزنسی بچووک و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شاریقە لە بواری کولتووری و ئەکادیمیدا" كرایەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى (25)ـى ئادار، بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە وڵاتى ئیمارات بە مەبەستى بەشداریکردنى لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کەلە رۆژانی 29-30ـی ئازار ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین