چەند ڕێنماییەکى نوێ بۆ گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەردەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەموو هاوڵاتییەکى عێراق یان بیانى لەکاتى گەشتکردن ئەگەر یەک ژەمى ڤاکسین یاخود زیاترى وەرگرتبێ دەتوانێ بەبێ پشکنینى (پى سى ئاڕ) گەشت بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ئادار/2022) ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەینێت، "دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییه‌كدا تازەترین ڕێنمایی گه‌شتكردنی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی  پى سى ئاڕ."

بەپێى ڕێنماییەکانى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراق، "گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئه‌وانه‌ی کە تەمەنیان لە سەروو (12) ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەی وەرگرتبێت، لە (1)ی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت."

هەروەها دەسەڵاتە فڕۆکەوانى شارستانى عێراق لە بەشێکى ترى ڕێنماییەکەیدا دەشڵێت، "بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر له‌ (72) کاتژمێر پێش گەشتەکەی پێ بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین