ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى: ھه‌ژماری بانكی بۆ موچه‌خۆران و خانه‌نشینان بكرێته‌وه.
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (26/ئادار/2022) ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگا و قائیمقامیەت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی سلێمانی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كرد."
بەپێى ڕاگەیێندراوکەى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى، پێشنیازەکان بریتین لە "جیاكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی مه‌ده‌نی.
له‌كاتی دانانی خشته‌ی موچه‌دا ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به خانه‌نشینان له‌ناو ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كاندا."
لە بەشێکى تر‌ى ئەو پێشنیازانەى ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى کراوە،" زیادكردنی بینا و بنكه‌ی دابه‌شكردنی موچه بۆ بانكه‌كان، له‌ھه‌ر شوێنێك كه پێویست بێت. له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشیندا ، به‌پێی ژماره‌ی ناسنامه‌ی خانه‌نشینی یان به‌پێی پیته‌كانی ئه‌لفوبێی ناوه‌كانیان بێت.
هەروەها پێشنیازکراوە، "شوێنی گونجاو شایسته دابین بكرێت بۆ خانه‌نشینان له‌كاتی چاوه‌ڕێكردنیان بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان."
ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە کۆبوونەوەکەیدا سێ ڕاسپاردەى ئاراستەى وەزارەتى دارایى کردووە:
ا- دابه‌شكردنی موچه بكرێت به سیستمی كارت.
ب- په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی سیستمی ھاوتای كه‌سی.
ج- ھه‌ژماری بانكی بۆ موچه‌خۆران و خانه‌نشینان بكرێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment