سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حاکمى میرنیشینى رەئس ئەلخیمە کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەچوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ ئیمارات، مەسرور بارزانى لەگەڵ شێخ سعود بن سەقر ئەلقاسمی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی رەئس ئەلخەیمە و ئیمارات بە گشتی کرا تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە (26/ئادار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری (رەئس ئەلخەیمە) لە ئیمارات لەگەڵ شێخ سعود بن سەقر ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی رەئس ئەلخەیمە كۆبووەوە.

بەپێى فەرمانگەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی رەئس ئەلخەیمە و ئیمارات بە گشتی کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی وگەشتوگوزاردا."

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ (25)ـى (2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتە ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، کە ڕۆژانی (29-30)ی ئادار ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین