سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە( 20/ئازار/2022) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. تێیدا داوای یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە"پاراستنى ماف و ده‌ستکه‌وته‌کان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سیاسى و فیدراڵیی هه‌رێمى کوردستان، وه‌کو چۆن به‌رهه‌مى تێکۆشانى هه‌موو کوردستانییانه، ئاواش به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر و ڕووناکترى دڵنیا هه‌نگاو بنێین و سه‌رکه‌وین".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی:
جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى کوردى، زۆر به گه‌رمى و له دڵه‌وه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له گه‌لى کورد و ته‌واوى گه‌ل و پێکهاته و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان و ئازیزانیان جه‌ژنێکى خۆش له ئارامى و سه‌قامگیریدا به‌سه‌ر به‌رن.
داوا له هاووڵاتییانى ئازیز ده‌که‌م له کاتى چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شت و سه‌یرانى ناو سروشتى جوانى کوردستان، تا ئه‌وپه‌ڕى، پابه‌ندى ڕاگرتنى پاکوخاوێنى و پاراستنى ژینگه‌ى دڵڕفێن و به‌هاریى وڵات بن. ئاگادارى خۆیان بن و ڕه‌چاوى خۆپارێزى و ڕێنماییى ته‌ندروستى بکه‌ن.
نه‌ورۆز که جه‌ژنی ئازادی و گیانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بڕوابه‌خۆبوونه، ساڵى تازه و نوێبوونه‌وه‌یه، له‌سه‌ر ئاستى تاک و که‌سى، با هانده‌رى نوێبوونه‌وه‌ى بیر و ڕامانى هه‌موومان بێت و بیکه‌ینه ده‌سپێک و سه‌ره‌تایه‌کى تازه بۆ ژیان و په‌یوه‌ندییه‌کانمان، بۆ ئاشته‌وایى و ئومێد و گه‌شبینى و بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌کردنمان له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌کانى ده‌وروبه‌رماندا.
له‌سه‌ر ئاستى گشتیش، له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌رکى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستانه به‌گشتى، یه‌کڕیز و ته‌با بن و به هاوبه‌شى پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان به یه‌کگرتوویى به‌ره‌وڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان ببینه‌وه و سه‌رکه‌وتووانه تێیانپه‌ڕێنین.
پاراستنى ماف و ده‌ستکه‌وته‌کان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سیاسى و فیدرالیى هه‌رێمى کوردستان، وه‌ک چۆن به‌رهه‌مى تێکۆشانى هه‌موو کوردستانییانه، ئاواش به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر و ڕووناکترى دڵنیا هه‌نگاو بنێین و سه‌رکه‌وین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌یه هه‌موو کێشه و ناکۆکییه‌کانى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدرالى عیراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات. وه‌ک هه‌میشه فاکته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بین بۆ کێشه‌کانى عیراق و له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا، یارمه‌تیده‌ر و هاوکار ده‌بین.
هه‌ر لێره‌وه، له کوردستانى لێبورده‌یى، یه‌کترقبووڵکردن و پێکه‌وه‌ژیانه‌وه، ڕێز و سڵاوى نه‌ورۆزى و بۆندارانه‌ى به‌هارى، بۆ گه‌لانى عیراق و ناوچه‌که، جیهان و دۆستانى کوردستان له هه‌ر کوێیه‌ک بن، هه‌روه‌ها بۆ UN ده‌نێرین که جه‌ژنى نه‌ورۆزى کرده ڕۆژێکى نێوده‌وڵه‌تى و له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیری و ئاشتیدا کار ده‌که‌ین.
نه‌ورۆز له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵیک به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
20ى ئازارى 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment