کتێبی (نێچێرڤان بارزانی و روانگەیەک بۆ چارەسەر) بڵاودەبێتەوە
لاڤین عومەر: نوچەنێت
قەبارەی کتێبەکە نزیکەی( 200-220 ) وتار و توێژینەوەی درێژ و کورت لە خۆ دەگرێت بەسەرچاوە-وە (٤٠٠) لاپەرەیەکە، سەبارەت بە نوسەرانی بابەتەکانی ئەم کتێبە، نوری بێخاڵی ئامادەکاری کتێبەکە دەڵێت" هەموو نوسەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، تەنیا یەک کەسیان نەبێ کوردی باکوری کوردستانە بەڵام بە ئینگلیزی دەنوسێ، کتێبەکە یەکەم بەرگیەتی بەرگی تریشی بەدوادا دێت پڕۆژەکە زۆر لەوە فراوانتر دەبینرێن، هاوکات بەرگەکانی تر بۆ نوسەرە عەرەبەکانە لەبارەی سیاسەتەکانی نێچیرڤان بارزانی، بەرگێکی تریشمان بە ئینگلیزی دەبێت بە هۆی ئەوەی کۆمەڵێک کەسانی بیرمەندن بۆ ئەوانیش بەرگێک ئامادە-دەکەین و سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو بەرگەین".
لە بارەی ئامانجی کتێبەکە نوری بێخاڵی دەڵێت "یەکەمیان بە دۆکیۆمێنت کردنە، دۆکیۆمێنت کردنیش بەو مانایەی کە هەڵوێست و ئایدیاکانی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە روانگەی ئەو- وتارو بەیاننامە، یاخود ئیڤێنتەکان و- وتارەکانی خۆی لە کۆڕو کۆبوونەوەکان نێو خۆی و عێراقی و نێو دەوڵەتییەکان بەشداری کردووە. تێیدا هەڵوێستی خۆی و دیدگای خۆی و بۆ چوونی خۆی تێدادەربریووە، ئامانجمان لەوەیە بۆ ئەوانەی کە توێژەرن لە داهاتوو لە بیرکردنەوەی سیاسی هەرێمی کوردستان، بکۆڵنەوە ئەوەیان لەبەر دەست دەبێت کە کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بووە بیرکردنەوەو مامەڵەی چۆن بووە، تەواوی پرس و بابەتەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان".
نوری بێخاڵی پێیوایە کۆکردنەوەی ئەم بابەتانە بۆ ئەوە گرنگە کە"رەنگە زۆر کەم بووبێ شرۆڤە بکرێت ببێت بە دۆکیۆمێنت و بخرێتە ناو کتێبخانەکان، بۆ ئەوەی سبەی ببێتە سەرچاوەو کەرەستەی قۆناغێکی خوێندن دیاری کراوی هەرێمی کوردستان، ئامانجی دووەم ئەوەبوو بەرچاو روونییەکی زۆر بدرێتە هاوڵاتی کورد لە بارەی بیرو بۆچوون و دیدگاو روانگەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ پرس و بابەتە سیاسییەکان کە چۆن لە سیاسەت دەگات و چۆن سیاسەتی کردووە ئامانجی ئەو لە سیاسەت کردن چییە؟ چۆن لە پەیوەندییە نێو خۆی و نێو دەوڵەتی و هەرێمییەکان دەگات، چۆن وەکو چەکێکی نەرم پشت بە لێدوانی سیاسی دەبەستێت و هەرێمی کوردستان بباتەوە سەر نەخشەی سیاسی".
لە بارەی کاتی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە ئامادەکار دەڵێت " کتێبەکە ئێستا لە چاپخانەیە، بەهۆی پشووەکانی ئازادی و راپەڕین و کە ئەم مانگە هەمووی پشووە بۆیە مەراسیمی بڵاو کردنەوە و ناساندنی دەکەوێتە دوای نەورۆز بەرلەوەی بکەوینە کۆتایی مانگ لە مەراسیمێکی شکۆداردا بڵاوی دەکەینەوەو دواتر لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان، دەستدەکەوێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment