سێرگی لاڤرۆڤ: لە رێککەوتن نزیکین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سیرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: روسیا و ئۆکرانیا سەبارەت بە بێلایەنی ئۆکرانیا لە نێوان روسیا و ناتۆ، لە رێککەوتن نزیکن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(16/ئازار/2022 ) سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی: رێککەوتنی شاندی دپلۆماسی هەردوو-وڵاتی روسیا و ئۆکرانیا نزیکە و گفتوگۆکان بەردەوامن. 

ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بڵاوبووەوە، کە سەرۆککۆماری ئۆکرانیا هیواداربوو بە گەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو-وڵات و گوتی: شاندی روسیا لە دانیشتنی ئەمجارە واقیعیانەتر گفتوگۆیان دەکرد. 

سێرگی لاڤرۆڤ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە دەبێ گەرەنتییەک هەبێت بۆ بێلایەنی وڵاتی ئۆکرانیا بۆ نەچوونە ناو ناتۆ. ئۆکرانیاش داوای گەرەنتی پاراستنی ئۆکرانیا دەکات.

پێشتر راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: گفتوگۆی شاندەکانی ئەم دوو-وڵاتە لە بارەی گەرەنتی ئاسایش بۆ پاراستنی ئۆکرانیا لە بەرامبەر هێرشەکانی داهاتوو هەروەها بۆ پاراستنی ئۆکرانیا لە دانوستاندان.

ئەم راوێژکارەی سەرۆکی ئۆکرانیا، میخاییلۆ پۆدۆلیاک کە سەرۆکی شاندی ئۆکرانیایە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ روسیا دەڵێت: لە ئێستادا بابەتی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە هەردوولا تێیدا رەزامەندبن تاوتوێ دەکرێت.

بە پێی لێدوانێک کە پۆدۆلیاک کە لە تویتێکدا نوسیویەتی: پێویستە لە رێککەوتنیان لەگەڵ روسیادا چەند وڵاتێکی دیکە ئامادەبن بۆ ئەوەی گەرەنتی هێرش نەکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا بکرێت.

شاندی روسیاش جەخت لەوەدەکاتەوە، کە خۆ بەدوورگرتنی ئۆکرانیا لە تێکەڵبوونیان بە ناتۆ لە گرنگترین مەرجەکانی ڤیلادیمیر پوتینە. 

https://www.radiofarda.com/a/russia-lavrov-close-to-agreeing-on-neutral-status-ukraine/31756066.html

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین