مسته‌فا كازمى: هه‌ڵه‌بجه‌ شایه‌نى ته‌واوكردنى رێكاره‌كانی گۆڕینیه‌تى بۆ پارێزگا کوردستانی

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بۆ ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كار بۆ ته‌واوكردنى رێكارییه‌كانى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دات، وه‌ك رێزێك له‌ قوربانییه‌كانى.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئادارى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ تویته‌ر به‌ بۆنه‌ى 34مین ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌سه‌ر گرنگى ته‌واوكردنى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌. 

كازمى په‌یامه‌كه‌ى به‌ هه‌ر دوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌قه‌ كوردییه‌كه‌ى هاتووه‌، "هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاری بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ڕیزەكانیانە. هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەك ڕێزلێنانێك لە قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین.

ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت. كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س بوونه‌ قوربانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین