سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى یەکێتیى لە عێراق کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمرۆ سێشەممە (15/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى له ڤیلله ڤاریۆلا باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و ئان مێسكانه‌ن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عیراق كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كەدا، "هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، ئاماده‌یى و ڕۆڵ و چالاكیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له بواره جیاكاندا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و مافى مرۆڤ و ئازاد‌ییه‌كان، دۆخى شه‌ڕ له ئۆكرانیا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران."
باڵیۆزى یەکێتیى ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "جه‌ختى له خواستى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و یارمه‌تیدانیان بۆ به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان، به‌ڕێوه‌بردن، ئاوه‌دانكردنه‌وه، كه‌رتى وه‌به‌رهێنان و سیستمى بانكى، دووپات كرده‌وه."
سەرۆکایەتیى هەرێم لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاش هه‌موو ئاماده‌یى و پشتگیرییه‌كى نێرده‌كه‌یانى بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى و پشتگیرى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا تا له بواره مه‌ده‌نییه‌كاندا یارمه‌تیده‌ر بن و هه‌رێمى كوردستانیش بتوانێت سوودمه‌ند بێت له به‌رنامه‌كانى نێرده‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كاركردنى له‌سه‌ر چاكسازى له كه‌رتى سڤیلدا كه بواره‌كانى تایبه‌ت به تاوانى ڕێكخراو، كۆچى نایاسایى، پاراستنى شوێنه‌واره‌كان، به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌كان، بابه‌ته‌كانى جێنده‌ر، دادوه‌رى و چه‌ند بوارێكى دیكه، ده‌گرێته‌وه."
دەشڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "سوپاسى هه‌ڵوێستى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ده‌رباره‌ى هێرشى مووشه‌كیى بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد و جه‌ختى له گرنگیى ئاماده‌یى و ڕۆڵى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و دامه‌زاروه‌كانى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ده‌توانن له بواره جیاكاندا یارمه‌تیده‌ر بن، به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و چاكسازى و دادوه‌رى و گه‌لێك بوارى دیكه‌دا كه بۆ ئێستا و داهاتووى عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment