سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى یەکێتیى ئەوروپا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى یەکێتى ئەوروپا لە عێراق تاوتوێى هێرشەکەى سەر هەولێر دەکەن و سەقامیگرى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوروپا بە گرنگ دەزانن.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە ڤیلی ڤارجولا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد.

باڵیۆزى یەکێتیى ئەوروپا پێزانینی بۆ رۆلی جەنابی بارزانی نەمر لە خەباتی گەلی کوردستان دەربڕى، ڕاشیگەیاند، "نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر پەلاماری مووشەکی سەر شاری ھەولێر نیشانداو ئەوەشی دووپاتکردەوە کە سەقامگیری پێگەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەکێتی ئەوروپا جێگەی بایەخێکی زۆرە."

سەرۆک بارزانى و ڤیلی ڤارجولا لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران و بیروڕا لەبارەی ھۆکارو دەرھاوێشتەکانی پەلاماری مووشەکی سەر ھەولێر و ھەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری" ئاڵوگۆڕ کرد.

تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە ھەڕەشەی تیرۆر و چارەسەرکردنی ھۆکارەکانی کۆچکردن بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین