رووسيا: ڕێز لە بڕيارى داخستنى گەرووى بۆسفۆڕ دەگرين تورکیە

نوچەنێت:

دواى بڕيارى داخستنى گەرووى بۆسفۆڕ، بەڕووى كەشتييەكانى رووسيا، باڵيۆزى مۆسكۆ لە ئەنقەر رايگەياند، "ئێمە رێز لە پابەندى توركيا بە رێككەوتنى مۆنترۆ دەگرين."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/ئادار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، ئەليكسى يێرخۆف، باڵيۆزى رووسيا لە ئەنقەرە رايگەياند، "رووسيا رێزى پابەندى توركيا بە رێككەوتنى مۆنترۆ، كە تايبەتە بەگەرووەكان دەگرێت، چونكە ئەوە پەيماننامەيەكى گرنگ و بەڵگەنامەيەكى ياسايى نێودەوڵەتييە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى باڵيۆزى رووسيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە لەگەڵ توركيا سەبارەت بە بەكارهێنانى رێككەوتنى مۆنترۆ بۆ بەكارهێنانى لە بەرژەوەندى خۆمان لەسەر هێڵين، لەو بڕوايەشدام بگەينە چارەسەرێك بەرژەوەندى هەموولايەكمان تێيدا پارێزراو بێت."

رۆژى دووشەممە رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند، "ئەنقەرە سوورە لەسەر بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بەگوێرەی رێككەوتنی مۆنترۆ بۆ هاتووچۆی كەشتییەكان، ئەوەش بە شێوەیەك دەبێت رێگە دەگرێت لە فراوانبوونی قەیرانی ئۆكراینا."

رێككەوتنى مۆنترۆ لەنێوان توركيا و بەريتانيا و يەكێتى سۆڤيەتى جاران و شەش وڵاتى تر لە (1936) بۆ رێكخستنى كەشتى جەنگى سەر بە وڵاتانى سەر دەرياى رەش بۆ پەڕينەوە بەبێ دەستوەردان لە قەبارە و كاتى تێپەڕينى واژۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین