دادگاى فیدڕاڵى لیژنه‌یه‌كى گرنگى كازمى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دا كه‌ له‌ مانگى ئابى 2020 له‌ لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێكهێنرا بوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێى ئادارى 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ده‌قى ئه‌و بڕیاره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌ لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق ده‌رچووه‌. 

بڕیاره‌كه‌ لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ ناده‌ستوورى ده‌زانێ و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ده‌بێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و یاساكان بێت.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌مانگى ئابى 2020 لیژنه‌یه‌كى باڵاى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكهێنا، كه‌ له‌ لایه‌ن لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا و هه‌ردوو ده‌زگاى دژه‌تیرۆر و هه‌واڵگرى پاڵپشتى بوون.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ تواناى له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو ساڵ چه‌ندان به‌رپرسى گه‌نده‌ڵ ده‌ستگیر بكات و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین