بانکی ناوەندی عیراق داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بانکى ناوەندیی عێراق، لە نوسراوێکدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات، پەلە نەکەن لە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ حکومەتی روسیا بەهۆی ئەو سزا ئابورییانەی کە بەسەریدا سەپاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 2/ئازار/2022) لە نوسراوێکى فەرمیدا، بانکی ناوەندی عیراق ئاراستەی ئەمیندارێتى گشتی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقى کردووە، ئاماژەى بەوەداوە، کە بەهۆى جەنگى نێوان روسیا و ئۆکرانیا، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى خستووەتە سەر دامەزراوە دارایی و ئابورییەکانى روسیا، بۆیە پێویستە سیستمى دارایی عێراق بپارێزن. 

بانکى ناوەندیى عیراق، پێشنیازى بۆ ئەنجومەنى وەزیران کردووە، کە پەلە نەکەن لە ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ حکومەتى روسیا و حەواڵەکردنى پارە لە رێگەى سیستمى دارایی ئەو وڵاتە. هاوکات داوایکردووە، گشتاندن بۆ ئەو پێشنیازە بکرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەى کە مامەڵەیان لەگەڵ حکومەتى روسیا هەیە، بەمەبەستى ئاگادارکردنەوەیان تاکو دۆزینەوەى چارەسەرێکى گونجاو بەشێوەیەک، کە سیستمى دارایی عێراق بپارێزێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین