جەنەڕاڵ برێنێن: جەخت لە  دۆستایەتی و هاوبەشیمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەدیدارێکدا لەگەڵ جەنەڕاڵ برێنێن بارودۆخی مەیدانی و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئادار/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە جەنەڕاڵ برێنێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق و سوریا کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، لە بەشکى ترى کۆبوونەوەکەدا "شاندی میوان دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانانیان دووپات کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین