پەرلەمانى کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى چەک دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ دەست بە دانیشتنەکانى كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن دەستپێدەکاتەوە، وا بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساى چەک بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئازار/2022)، بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان، ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان دەست بە دانیشتنەوەکانى دەکات، هاوکات دەنگ بە چەند پڕۆژەیەک دەدرێت لەوانە، پڕۆژەیاساى چەک پێشنیازەیاساى پاراستنی ئه‌رشیف، پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.

پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، "خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان" دەکرێت.

 

دەقى بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان: 

یه‌كه‌م: یه‌ك خولەک‌ بێده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یى.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: گوته‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

چواره‌م: گوته‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ (5) خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت.

 پێنجه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-

1- پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

2- پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

3- پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (6)ى ساڵی 2021.

شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین