عەبدوڵا گول: هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هەڕەشەيە بۆ سەر توركيا تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆك كۆمارى پێشووى توركيا، سەركۆنەى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا دەكات و داواش دەكات، مۆسكۆ بگەڕێتەوە بۆ چارەسەرى ديپلۆماسى.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، عەبدوڵا گول سەرۆك كۆمارى پێشووى توركيا رايگەياند، "هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هەڕەشەيە بۆ سەر توركيا و وڵاتانى ناوچەكە بەگشتى، ئەو هێرشانەى رووسيا پێشێلكردنى ياسا و رێككەوتنە نێودەوڵەتييەكانە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گول ئاماژەى بەوە كرد، "دەبێت رێگە لە دووبارەبوونەوەى شەڕوێرانكارى و كارەساتى مرۆيى بگيرێت، كە لەو شەڕانەوە سەرچاوە دەگرێت."

هەروەها گول جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "ئەو شەڕە كێشەى گەورەى ئابوورى لێ و ئاوارەبوونى خەڵكێكى زۆرى لێ دەكەوێتەوە."

لە (24) ئەم مانگە سوپاى رووسيا هێرشى كردە سەر ئۆكراينا، تا ئێستا شەڕو پێكدانان لە نێوان ئەم دوو وڵاتە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین