ئيسرائيل و رووسيا كاميان باجى داگيركردنى ئۆكراينا دەدەن؟
نوچەنێت:
چەند رۆژێك پێش هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل سەردانى ئۆكرايناى كرد، دواى سەردانەكەى ڕايگەياند، "ئەگەر رووسيا هێرش بكاتە سەر ئۆكراينا، ئێمە بەرەى ئەمەريكا هەڵدەبژێرين و لەگەڵ رۆژئاوا دەبين."
پاساوەكانى ئيسرائيل
دواى ئەوە روونيكردەوە، "هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، لەبەر دوو هۆكار بۆ ئيسرائيل لە بەريتانيا و ئەمەريكا هەستيارترە. يەكەم: ئيسرائيل سنوورى لەگەڵ سووريايە، رووسياش لە سووريا پێگەى بەهێزە. دووەم: هەبوونى جوو لە رووسيا و ئۆكراينا بۆ ئێمە مايەى دڵەڕاوكێيە، "بەوەش ئيسرائيل وەك وڵات پاساوێكى هەيە، وەك نەتەوەش پاساوێكى ترى هەيە.
پاساوى هەبوونى جوو لە ئۆكراينا و رووسيا بۆ وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل بەسە، جيهان پاساوى ئەخلاقى دەداتە ئيسرائيل و رەوندى جوو لەو دوو وڵاتە خۆيان لەو ململانێيانە بە دوور بگرن، بۆ ئەوانەى بيانەوێت رۆڵى بێلايەنانە ببين ئەوە كارتێكى زۆرباشە، ئيسرائيليش بە ئاشكرا پێيانەوە پابەند دەبێت، بۆيە تەلئەبيب هەوڵدەدات لە ململانێ جيهيانييەكان كە بەرژەوەندى خۆى تێدا نييە و زيانى بۆى هەيە رۆڵى بێلايەنە دەبينێت، لايبيد تا كۆتايى لە هەوڵى ئەوە دابوو شەڕ روو نەدات، سنوورى ئەو دوو وڵاتە وەك خۆى بێنێتەوە.
بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى پێشووى ئيسرائيل، بەرژەوەندييەكانى رەوندى جووى پشتگوێ خستبوو، ئەوەش يەكێك بوو لە كێشەكان، كاتێك پاڵپشتى حكومەتى ناليبڕالى ياخود پۆپۆليستى دەكرد، گوێى بە هەبوونى جوو نەدەدا، ئەو پەيوەندييانەى ناتەنياهۆش لەگەڵ ئەو وڵاتە فاشيانە كێشەى دروستكردبوو، ئەو پاڵپشتييە مەترسيدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا و پەيوەندى باراك ئۆبا، سەرۆكى پێشووتر لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا پێناو بەدەستهێنانى پاڵپشتى بوو بۆ داگيركارى.
ناتەنياهۆ يەكێك بوو لە كەسايەتييە سەرەكييەكانى بنياتنانى سيستەمى نێوى جيهانى، لەوانەش رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوەش وايكرد سنوورى هاوبەش لەنێوان رووسيا و ئيسرائيل دروست بێت. بۆ هێرشكردنە سەر سوورياش ئيسرائيل دەبێت پشت بە دۆسايەتى مۆسكۆ ببەستێت.
لێكەوتە گەورەکان
بێلايەنى ئيسرائيل، هيچ سوودێكى پێ ناگەينێت، تەلئەبيب ناچار بوو ئەگەر شەڕ رووبدات يا لەگەڵ بەرەى رۆژئاوا بێت، يا دژى بێت، ئەنجاميش ئێستا رووبەڕووبوونەوەيە، ئەوەش مەترسى زۆرى لەسەر ئيسرائيل هەيە، كە پێشتر زۆر بە ئازادانە بۆردوومانكردنى بنكەكەى گرووپە سەربازييەكانى لە خاكى سووريا دەكرد، مانگێك پێش ئێستا ئاماژەى ئەوەمان بۆ دەركەوت، كاتێك فڕۆكەى رووسيا و سووريا بەسەر ناوچەكانى جۆلان لە سنوورى ئيسرائيل دەسووڕانەوە، دواتر رووسيا رايگەياند، "ئەو پێشهاتانە گۆڕانكارييە لە كارێكى ئاسايى."
كاتێكيش ئيسرائيل رايگەياند، "پاڵپشتى ئۆكراينا دەكەين." رووسياش رايگەياند، "دان بەسەروەرى ئيسرائيل لە ناوچەى جۆلان دانانێين، وەك بەشێكى دانەبڕاو لە سووريا سەيرى دەكەين."
راستە حكومى ناتەنياهۆ گۆڕاوە، بەڵام ئەو لێدوانانەى وەزيرى دەرەوە بۆ ڕاستكردنەوەى ئەو دۆخ بەس نييە، كە ويستى لە رێگەى قسەكانى قورسايەك بە پرسى جوو بدات، نەك ئيسرائيل، چونكە ئەو لێدوانانە تەنيا لە پێناو دوورخستنەوەى حكومەتى ئيسرائيل بوو لە رووبەڕووبوونەوەى رووسيا، بەڵام ئەگەرى ئەوە هەيە لێدوانانە لێكەوتەى خراپى هەبێت، كە رێگە لە قووڵبوونەوەى ئيسرائيل لە خاكى سووريا دەگرێت، ئەگەرى نوێكردنەوەى سيناريۆيەكى كۆنيش لەبەرەى باكوورى ئيسرائيل هەيە."
پێويستە ئيسرائيل لە چوارچێوەى هاوبەشى سەرەكى لەگەڵ رۆژئاوا، ئەوەى لەبير بێت ئەگەر هەيە بە ناچارى باجى ئەو شەڕە بدات، چونكە خواستى هاوبەشيش پێويستى بە باجدانە، نەك تەنيا لە هاوبەشى تەنيا خواستى دەستكەوتى هەبێت، ئەوانەى روودەدەن يەكێكە لەو لێكەوتەى ئەو كارانەى ناتەنياهۆ، كە ئەوانەى دواى خۆى دەبێت باجەكەى بدەن..
* نووسەرى ئيسرائيلى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment