حکوومەتى هەرێم لەبارەى قەرزى شوێنە گەشتیاریییەکان بڕیارێک دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرجەم هۆتێل و مۆتیل و ڕێستورانت و شوێنە گەشتیارییەکان بەپێى بڕیارێکى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان دەتوانین قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بە شێوازى قسەت بدەنەوە حکومەت.

ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به‌ ڕه‌چاوكردنی دۆخی دارایی و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان پاڵپشت به‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانیان له‌ هه‌ر سێ سێكته‌ری شاره‌وانی، ئاو، گه‌شتوگوزار به‌شێوه‌ی قیست بده‌نه‌وه‌، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌ یه‌كجار قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌، له‌ داشكاندن به‌ ڕێژه‌ی (15%) سوودمه‌ند ده‌بن.

سەبارەت بە شوێنە گەشتیارییەکان، لە ڕاگەیێندراوەکەى دەستەى گەشتوگوزاردا هاتووە، خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كانی هۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانت و كافێ و سه‌رجه‌م بنكه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، ده‌توانن قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوه‌كانیان به‌ شێوازی قیست و داشكاندنی بگێڕنه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت.

دەشڵێت، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانیان به‌ یه‌كجار و به‌بێ قیست بده‌نه‌وه‌، سوودمه‌ند ده‌بن له‌ داشكاندن به‌ ڕێژه‌ی (15%) به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌ی قیست قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌ داشكاندنی ڕێژه‌ی (15%)نایانگرێته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین