چەندین گۆڕى بە کۆمەڵ لە سنوورى شەنگال هەڵدەدرێنەوە
نوچەنێت:
لە گوندێکى سنوورى ناحیەى سنونێ حەوت گۆڕى بە کۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە و پێشبینى دەکرێ، ئەم گۆڕە بە کۆمەڵانە تەمرى زیاتر لە (70) هاووڵاتى ئێزدیى تێدا بێت، کە لە کۆتایی (2014) بە دەستى تیرۆریستانى داعش زیندە بەچاڵکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022)، پرۆسەى هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆڵەنەکان بە هاوبەشى تیمەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و دەستەی کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، لە گوندی حەردان ئەنجام دەدرێت.
هەر لە بارەى هەڵدانەوەى ئەو گۆڕانە، حەسەن قاسم، موختاری گوندی حەردانی سنووری ناحیەی سنونێ، بە كوردستان 24ی راگەیاند، كار دەكرێت بۆ ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە، کە تا ئێستا لە ناوچەكەدا دۆزراونەتەوە و پێشبینی دەكەین زیاتر لە (70) تەرمى تێدا بێت
جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى هێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سەر شنگال و داگیرکردنى، ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتى ئێزیدى لەسەر دەستى چەکدارانى داعش بوونە قوربانى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment