لۆرێنزۆ گوێرینى: ئیتالیا له پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (18/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئیتالیا له كاتى شه‌ڕى داعشدا دووپات كرده‌وه."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منیى عیراقیشه‌وه ڕوونیشیكردوه كه "هاریكاریى نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كه‌كانى بۆشاییى ئه‌منى باشه و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جددیى داعش، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام له هاریكاریدا بن."
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، گوێرینى ڕاشیگەیاند، "ئیتالیا له پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تى كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا وڵاته‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌ركى ناتۆ له عیراق وه‌رده‌گرێت و گوتى: ئێمه ئه‌زموونى ڕابردوومان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه باش و سه‌ركه‌وتووه و پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌یه."
دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیتالیا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment