حزبوڵا یه‌ك كورسى هه‌یه به‌ڵام مه‌ترسى له‌سه‌ر عێراق دروست كردووه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى شوباتى 2022 ماڵپه‌ڕى ئه‌لمونیتۆرى ئه‌مریكى راپۆرتێكى له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا باسى له‌وه كردووه ئه‌و میلیشیایه له چه‌ند ساڵى رابردوو هه‌ژموونى خۆى له زۆر بوار سه‌پاندووه، كه‌چى هیچ پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى له عێراق نییه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات حزبوڵاى عێراقى ته‌نیا یه‌ك كورسى له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه، به‌ڵام نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌ناوخۆى عێراق به‌ڵكو ده‌چێته ناو كێشه‌كانى هه‌رێمه‌كه‌یشه‌وه، له‌وانه به هێرشه‌كانى سه‌ر ئیماراتى عه‌ره‌بى تۆمه‌تبار ده‌كرێت و هه‌روه‌ها كۆمه‌كى دارایى بۆ حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن كۆكردووه‌ته‌وه.
له ناوخۆى عێراقیش به هێرشكردنه سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسى، ئه‌م میلیشیایه تۆمه‌تباره. جگه له‌مه‌یش ئه‌وه ئاشكرا كراوه، له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو حزبوڵا كه‌وتووه‌ته جووڵه بۆئه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى له عێراق بپارێزێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment