مەسرور بارزانى و میرى قەتەر جەخت لە برەودان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و میرى قەتەر لە شارى دەوحە، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌‌رێمى كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا" تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/شوبات/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان له‌ ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دەڵێت، "گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌‌رێمى كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین