بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند: بە مافی خۆیانی دەزانن رێکاری کارگێڕی و یاسایی دژی هەر کەسێک بگرنەبەر کە بیانەوێت بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتییان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 13/شوبات/2022 ) بەڕێوەبەری راگەیاندن و ئیرشاد و گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند: چەند رۆژێکە لەلایەن هەندێک سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەکرێت کە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت. ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە، کە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیەوە، سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ بە دەست ئێمە نەگەیشتووە.

کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر زانیارییەک لەو بارەیەوە هەبێت ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاویدەکەنەوە.

 هاوکات داوا لە هاونیشتمانیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لەو بانگەوازە بێ بنەمایانە و سامانی خۆیان بەهەردەر نەدەن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین