وەزارەتى کارەبا: رێگری کردن لە تیمەکانی بەستنی پێوەری زیرەک، بۆ مەرامێکی تایبەتە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ئەنجامدانى خۆپیشاندانەکەى پێنجوین دژى بەستانى پێوەرى زیرەکى کارەبا و ڕێگریکردن لە تیمەکانى کارەبا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/شوبات/2022)، وەزارەتى کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە."

وەزارەتى کارەبا لە ڕوونکردنەوەکەى دەشڵێت، "هەموان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە."

سەبارەت بە ڕووداوەکەى پێنجوێن وەزارەتى کارەبا جەختى لەوەکردۆتەوە، "رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین