مەسرور بارزانى: کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان کاریگەرى نەرێنى لەسەر حکوومەت نەبووە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆنسوڵ و دیپلۆماتکارانى وڵاتانى بیانى لە هەولێر کۆبووەوە و دەشڵێت، ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەرى خراپى نەبووە لەسەر کابینەى حکوومەت.

ئەمڕۆ شەممە (12/شوبات/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆنسوڵ و دیپلۆماتکاران بیانى لە هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕایگەیان، پێویستە حکومەتێک بێت خزمەتی سەرجەم هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی بکات و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی عێراق.

 حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، مەسرور بارزانى دەربارەى 

هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمى کوردستان، گووتیشى، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و رێکخستنەوەی باجەکان، كارئاسانیكردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لەنێوان دامودەزگاکانی حکومەت، بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە و کەمکردنەوەی گەندەڵیی بە جۆرێک کە خەرجیی رۆژانەی حکومەت.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان جەختى لەوەشکردەوە، وێڕای ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام نەمانهێشتووە ئەو کێشە و ناکۆکییانە، رەنگدانەوەی نەرێنی لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستبکات، بەڵکو بەپێچەوانەوە پەیوەندیی و هەماهەنگییەکی باش لەنێوان ئەندامان و بەشدارانی کابینەی نۆیەمدا هەیە.

 ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە گشتی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین