984 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون کوردستانی

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان، ئاماری توشبوان بە پەتای کۆرۆنای 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: 984کەس توشی کۆرۆنا بوون.

 ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ (11/ شوبات/ 2022) وەزارەتی تەندروستی ئاماری کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌که‌ش (984) که‌س له‌ هه‌رێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونه‌ و (5) تووشبووی په‌تاکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) کاتژمێری رابردوودا پشکنینی ڤایرۆسی بۆ (5) هه‌زار و (986) که‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (1517) تووشبووش له‌ په‌تاکه‌ چاکبوونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین