وەزارەتی کارەبا: لە %36-%40ی کارەبای هەرێم دەزرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بە پێی قسەی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا %36ی کارەبای هەرێم بە نایاسایی بەکاردەهێنرێت"دەدزرێت". لە ماوەی رابردوو زیاتر لە (18-19)هەزار سەرپێچی کۆتاییان پێهێنراوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە (8)شوباتی (2022) ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، سەبارەت بە دزینی لە (%36) ی کارەبای هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی: ئەو بڕە کارەبایەی بە نایاسایی راکێشراوەو بەکاردەهێنرێت  لە (%36-40)ی کارەبای هەرێمە. پێشتریش لەم رێژەیە زیاتربووە بەڵام حکومەت کاری لەسەردەکات و بەردەوام سەرپێچییەکان دەبڕدرێن".

ئومێد ئەحمەد، هەر لە بارەی بڕینی رێژەی سەرپێچیکردنەکان دەڵێت"لەماوەی رابردوودا دزینی کارەبا لەو رێژەیەش زیاتر بووە، بەڵام لەلایەن لیژنەکانی سەرپێچییەوە بە بەردەوام کاری تێدا کراوە، لە ماوەکانی رابردو نزیکەی زیاتر لە (18-20) هەزار سەرپێچی کۆتایی پێ هێنراوە، وەک دەزانرێت ئەوەش توانانی ماددی و مرۆیی دەوێت، قەیرانیشی بەسەریدا هات بۆیە ئەو پڕۆسەیە نەیتوانیوە کاری خۆی وەکو پێویست بکات، 

بەڵام  رێژەی سەرپێچییەکان لە (44)بوو بوو بە (36)بە هۆی دانانی پێوەری زیرەک".

سەرەڕای دانانی پێوەری زیرەک، هاوڵاتییان گلەییان لە رێژە و کاتژمێرەکانی کارەبا هەیە، گوتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا دەڵێت" پەیوەندی بەوەوە نییە، ئێمە روونکردنەوەماندا بۆ چەند لایەک هەتا ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستانیش هاتنە وەزارەتی کارەبا هەموو روونکردنەوەیەکیان بۆ درا، کەمکردنەوەی  کاتەکانی کارەبا پەیوەندی بە دوو شتەوە هەیە، خواستێکی ئێجگار زۆر هەیە بەتایبەتی لەمساڵدا بەپێی داتاکانی 

کەشناسی کە دەڵێت لە (50)ساڵی رابردوودا شتی وا نەبووە، دووەمینیش بابەتی سنوردارکردنی کەمی بەرهەمهێنەرەکەمانە ئەوەشمان رونکردووەتەوە پێمان گوتون بابەتەکە نەبوونی سوتەمەنییە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین