وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى: هیچ کارێکارێک نابێ مووچەکەى لە (350) هەزار کەمتر بێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەینێت، لەمەودا نابێ مووچەى مانگى هەر کرێکارێک نابێ لە (350) هەزار کەمتر بێت.

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆڵامەیەتی، کە واژۆى کوێستان محەمەد لەسەرە تێیدا هاتووە، "پاڵپشت بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (1640) لە 31ی (کانوونی دوەم/1)ی 2022 بڕیاردرا كەمترین موچەی مانگانەی كرێكاران لە كەرتی تایبەت لە 350 هه‌زار دینار كەمتر نەبێت". 

نووسراوەکەى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیى سێ بڕیار لە خۆ دەگرێت، لەوانە "دیاریکردنى بڕى (2,500) هەزار دینار بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ ئەو کرێکارانەى بە کاتژمێر کاردەکەن، کە کەمتر بێت لە کاتژمێرە فەرمییەکانى ئیش کردن."

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم فەرمانە لە ڕۆژى دەرچوونى یەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها ئەمڕۆ ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رووداوی راگەیاند، 

هەر کرێکارێک ئەگەر زانیی مافی خوراوە، سکاڵا تۆماربکات ئێمە پارێزەری بۆ دابیندەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین