کۆمەڵێک محاویلە و کێبڵی شەقامی 120مەتری دەدزرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، هەواڵی دزینی کۆمەڵێک محاویلەی کارەبا لە شەقامی 120مەتری پشتڕاست دەکاتەوەو دەڵێت: وەزارەتی کارەبا سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (7)شوباتی (2022) ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی کارەبا لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە نێت رایگەیاند" بۆ ئەو مەبەستە خاتوو تاڤگە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبامان ئاگادارکردووەتەوە، بەداخەوە هەندێک لەو دامودەزگایەیە سیستەمی روناکردنەوەی شەقامی (120)مەتری کە هەندێک محاویلەیە لەگەڵ کێبڵێکدا دزراوە وایکردووە ئەو شەقامە بێ روناککەرەوە بمێنێتەوە".

شەوی رابردوو، لە کۆمەڵێک محاویلە و کێبڵی شەقامی 120 مەتری دزراوە. بەم هۆیەوە لە شەواندا ئەم شەقامە بە تاریکی دەمێنێتەوە. 

گوتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا، سەبارەت بە رێوشوێنی ئەوان بەرامبەر بەم دزییە، کە دزیکردنە لە موڵکی گشتی گوتی "لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی دەستپێکردووە و سکاڵای یاسای تۆمار کراوە، بەڵام هەتا ئەو کەیسە بەلایەکدا دەکەوێت، نابێ ئەو شەقامە بێ روناکی بمێنێتەوە، بۆیە داوامان کردووە بودجەیەکی بۆ دابنرێت قەرەبووی ئەو محاویلەو کێبڵانە بکرێتەوە، هەتا شتەکان دەگەڕێتەوە بارودۆخی ئاسای خۆی".

دەربارەی بەدواداچوون لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە ئەو دەڵێت، "ئەو لایەنەی کە ئێمە سکاڵامان لەسەر تۆمار کردووە، لایەنی یاسایین و دەبێت ئەوان پێداچوونەوە بە کامێراکاندا بکەن، ئەوە ئەرکی ئەوانە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین