سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: کوشتنى خەلیفەى داعش گورزێکى گەورە و دادپەروەرانە بوو
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ڕۆژى هەینى (4/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى تر‌ى تویتەکەیدا ستایشی ئەمریکای کردووە بۆ سەرکەوتنی لەو ئەرکەیدا و دەشڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان بە شەڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆر دەکەینەوە".
ئێوارەى دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا ڕاگەیاند، "به فه‌رمانى من، هێزه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له باكوورى خۆرئاواى سووریا سه‌ركه‌وتووانه ئۆپراسیۆنێكیان له دژى تیرۆر و بۆ پاراستنى گه‌لى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ى جیهان بكه‌ینه شوێنێكى سه‌لامه‌تتر".
ئه‌بوئیبراهیم قوڕه‌شى له‌دایكبووى 1976 شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ره، دووه‌م سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه، له‌دواى كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له ساڵى 2019 بوو به‌رپرسیارێتى رێكخراوه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment