كازمى ده‌یه‌وێ له‌ رێگه‌ى نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات کوردستانی

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى سیاسى ئاشكراى ده‌كات مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایسپاردووه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌م دواییه‌.

شه‌وى رابردوو دووى شوبات ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ له‌سه‌ر دوایین هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بكات. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى زانیارییه‌كانى به‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كه‌ داوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا ئۆپراسیۆنێكى به‌ناوى "هه‌ڵۆى زستان" له‌ دژى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ناو سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌. شه‌وى رابردوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێى چه‌ندان دۆسیه‌یان كردووه‌.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسى ده‌كه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ كۆتایى مانگى ئابى رابردوو ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆر بڵاویكرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانى رۆڵى هه‌بووه‌ له‌ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان توركیا و ئیمارات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین